١٢ نیسان ٢٠٢٠ - ١٢:٠٣
وەزارەتی بەرگری ئێران ماسکی فیلترداری پێشکەوتووی یۆنی بەرهەم هێنا

لێکۆڵەرانی پیشەی بەرگری توانیان بۆ یەکەم جار ماسکی فیلترداری پێشکەوتووی یۆنی بەرهەم بهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی و کردنەوەی هێڵی بەرهەم هێنانی بەربڵاوی ماسکی فیلترداری پێشکەوتووی یۆنی وتی: لێکۆڵەرانی گەنجی وەزارەتی بەرگری بۆ چارەسەری نیگەرانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە و بەکارهێنانی زانستی لێکۆڵەرانی ناوخۆیی توانیان بۆ یەکەم جار ماسکی پێشکەوتوو بە فیلتری یۆنی و کریستاڵی بەرهەم بهێنن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو جۆرە ماسکە تایبەتمەندی تایبەتی هەیە و وێڕای ڕێگری لە چوونی ڤایرۆس بۆ ناو دەزگای هەناسە، پێویستی بە شوشتن و خاوێن کردنەوە نییە و بۆ ماوەی ٥٠ کاتژمێر بەردەوام دەتوانی بەکاری بهێنی .

............
340